Translations and welcome packs
Kurdish
ئێمە یارمەتی، پشتگيری، ئامۆژگاری و زانياری دابین دەکەين سەبارەت بە کۆمەڵێك لە خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی. هەر لە باجی شارەوانی(کاونسڵ تاکس) و یارمهتی خهرجی کرێ خانوو (هاوسینگ بەنەفێت) تا چاودێری کۆمەڵایەتی، وەستاندنی ئۆتۆمبێل (Parking)و خزمەتگوزاریەکانی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك. هەروەها دەتوانن زانیاری بزانن سهبارهت به خزمەتگوزاریەکانی تۆمارکردن (تۆماری منداڵبوون، مردن و هاوسەرگيری) و چۆنیەتی ناو تۆمارکردن بۆ دەنگدان.
دەتوانن پەیوەندی بە ناوهندی پەیوەندیکردنەوە بکەن لە لیڤەرپوڵ بە ژمارەی 233 3000 و ئەم ژمارەیەش ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر و بە درێژایی ساڵ کراوەیە. و ئەگەر ئینگلیزی یەکەم زمانت نەبێ ئەوا دەتوانین خزمەتگوزاری وەرگێڕانی زمانتان بۆ دابین بکەین. بۆ ئەو کەسانەش کەڕن یان گرفتی بیستنیان هەبێت دەتوانن بە تێکستفۆن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 225 3275.
هەروەها دەتوانن سەردانی هەر وێستگەیەکی وان ستۆپ شۆپ بکەن کە لەوێ کارمەندی ئامۆژگاری مەشق پێکراومان هەیە بۆ زمانی هێماکانی بەریتانی لە ئاستی دوو. کارئاسانی زیاتریشمان هەیە وەکو کەلوپەلی پێخوێندنەوە بۆ ئەوانەی گرفتی بیستنیان هەیە. هەروەها خزمەتگوزاریی زمان بە تەلەفۆن لەم شوێنانە هەیە ئەگەر پێویستتانە. تکایە وێستگەیەکی وان ستۆپ بدۆزەرەوە.
دەتوانن سەردانی هەر وێستگەیەکی وان ستۆپ شۆپ بکەن کاتێ کراوە بن. بەڵام بۆ پرسیارکردن سهبارهت به باجی شارەوانی (کاونسڵ تاکس) یان یارمهتی خهرجی کرێ خانوو (هاوسینگ بەنەفێت) دەتوانن زووتر کاتێک دیاری بکهن له رێگای پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنی 233 3016.